
....
... * وێبلاگی ته‌وار فیلتێر کرا * ...
سڵاو له سه‌رجه‌م شۆڕشگێرانی نیشتیمانه پارچه پارچهکهمان .
سڵاو بۆ ژنانی تێکۆشه‌ر و نه‌سره‌وتووی بێبه‌ش .
سڵاو بۆ هه‌موو زاره به‌سراوه‌کانی هاوار .
هاوڕێیانی هێژا وێبلاگی ته‌وار " ئازادی بۆ ژن به‌ختیاری بۆ کۆمه‌ڵ " له لایان فیتلێرینی کۆماری ئیسلامیه‌وه فیلتێر کرا.
ئه‌و وێبلاگه بۆ وه‌رووخستنی ئازار و مه‌ینه‌تی ژنان و بابه‌ت و هه‌واڵه کانی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران داندرابوو به‌ڵام کۆماری دژی گه‌لی ئاخوندی که دژ به هه‌ر جۆره ئازادی راده‌ربرینه ئه‌و وێبلاگه‌ی فیلتێر کرد .
با ناحه‌زانی یه‌کسانی و ئاشتی و ئازادی باش بزانن به فیلتێر کردنی سایت و وێبلاگه‌کان ناتوانن پێش به ویسته راوه‌کانی ئێمه بگرن .
ئێمه‌ی ژن تا گه‌یشتن به مافه ره‌واکانمان تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان ده‌ست له خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵناگرین به‌ڵکوو رۆژ به رۆژ له سه‌ریان سوور ده‌بین .
به کرده‌وه ئه‌و قسه به نرخه‌ی کاک دوکتوور قاسملووی هه‌ر ده‌م زیندوو ده‌سه‌لمێنین :
هه‌ر گه‌لێک ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادیه‌ش بدا .
ئیمه هه‌زینه‌مان زۆر داوه به‌ڵام تا وه‌دیهاتنی ئامانجه‌کانمان دوژمنان ئاگادار ده‌یکه‌نه‌وه ده‌ت له خه‌بات هه‌ڵناگرین .
ئه‌وه‌ش ئادره‌سی نوێی ته‌وار
نه‌مان و رووره‌شی بۆ کۆماری دژی گه‌لی ئاخوندی
نه‌مان بۆ هه‌ر جۆره سانسۆر و فیلتێرێک که پێش به بۆچوونه‌کان ده‌گرێ .
ئازادی بۆ ژن به ختیاری بۆ کۆمه‌ڵ
تا ئازدی ژن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن
ده‌گه‌ڵ رێز و سپاس
به‌ڕێوبه‌ری وێبلاگی " ئازادی بۆ ژن به ختیاری بۆ کۆمه‌ڵ " ته‌وار
6 خاکه‌لێوه‌ی 2707
... * وبلاگ ته‌وار فیلتر شد * ...
وبلاگ " ازادی زن ... رهایی جامعه " که تریبونی برای مطرح کردن دردها و خواستههای زنان بود توسط فیلترینگ جمهوری ارتجاعی اخوندی فیلتر شد .
ما زنان تا رسیدن به اهداف مقدسمان از تلاش و مبارزه دست نخواهیم کشید .
ادرس جدید وبلاگ ته‌وار
مرگ بر جمهوری ارتجاعی اخوندی
آزادی، برابری هشت مارس جهانی
نه حجاب٬ نه جنگ٬ نه بمب
زنده باد هشت مارس روز جهاني زن
زنده باد آزادی زن
حجاب نه
آپارتاید جنسی نه
تبعیض جنسی نه
زنداني سياسي آزاد بايد گردد.



په‌یامی یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له نوروێژ به بۆنه‌ی 61 مین سالۆگهری دامه‌زرانی یه‌کێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ژنانی ئازادیخوازی کوردستان
هاونیشتمانانی به‌رێز
ئه‌مرۆ 24 ی ره‌شه‌ممه، شه‌ست و یه‌که‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌کێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانه .
بۆ یه‌که‌مجار 61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ژێر سێبه‌ری ده‌وله‌تی جه‌مهووری کوردستان خه‌بات و تێکۆشانی ژنانی دیموکراتی کوردستان ئیران ده‌ستی پێ کرد . یه‌کیتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران یه‌که‌م هه‌نگاوی خه‌بات و به‌رخودانی له پیناو مافی به‌رابه‌ری و ئینسانی بۆ سه‌رجه‌م ژنانی کومهلگای کوردستان هه‌ڵینا . بێ گومان پێکهێنانی ریکخراوی یه‌کیتی ژنانی دیموکراتی کوردستان ئێران له کومه‌ڵگای دواکه‌وتوی شه‌ست و یه‌کساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر وا سههڵ و ئاسان نه بوو . به‌ڵام بیر‌و هزری مودیرن و پێشکه‌وتنخوازی رێبه‌رانی کۆمار و شه‌خسی پێشه‌وای زانا‌و به‌لیمه‌ت و ده‌وله‌ته ساواکه‌ی کوردستان بوو به پیکهێنانی ئه‌م ریکخراوه‌یه و ده‌رفه‌تی بزوتنه‌وی ئازادیخوازانه‌ی ژنانی له سه‌رجه‌م بواره‌کانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کومه‌لایه‌تی زیاد کرد .
یه‌کێک له ده‌سکه‌وته هه‌ره گرینگه‌کانی کۆماری کوردستان ، دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان بوو ، له 24ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1324 ی هه‌تاویدا. له هه‌ڵ و مه‌رجێکی سه‌خت و دشوار دا که بیری دواکه‌وتوو عه‌شیره‌تی زاڵ بوو به سه‌ر هه‌موو کومه‌ڵگادا. ژنان له که‌مترین مافی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری بێ به‌ش بوون . به دروست بوونی قه‌واره‌یه‌کی پێشکه‌وتووی کوردی ، ژنانی بێ ده‌سه‌لات ده‌رگای هومێدو به‌ختیان بۆ ده‌کرێته‌وه . پیکهاتنی ریکخراوی ژنان ریگای خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی و کومه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له به‌رده‌م ژنانی کوردستان والا ده‌کا. حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پێشه‌وای مه‌زن و هه‌ڵکه‌وتوو ، به دامه‌زراندنی یه‌کیتی ژنان ره‌سمه‌ن ژنانی کۆمه‌لگا بۆ خه‌بات و تێکۆشان له پێناو مافی یه‌کسانی له به‌رامبه‌ر پیاواندا بانگهێشتن ده‌کا . و به هاندان و به‌شداری پێکردنی مینا خانم له یه‌کێتی ژنان دا وه‌ک و یه‌که‌م ئه‌ندامی ئه‌م یه‌کێتیه مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان له به‌رده‌م هه‌موو ژنان ئاوالا و به‌رینتر ده‌بیت .
دوای رووخانی کوماری کوردستان خه‌باتی ئاشکراو فه‌عالییه‌ت و تێکۆشانی یه‌کیه‌تی ژنانی دیمۆکرات به‌ره‌و کزی و نه‌مان رۆیشت و تووشی راوه‌ستان هات . له ساڵی 1357 هه‌تاوی به دوای راپه‌رینی شۆرشی گه‌لانی ئێران و روخانی ته‌خت و تاجی پادشایه‌تی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا. سه‌ر له نوێ ده‌رتانی خه‌بات و تێکۆشان بۆ ژنانی ئێران به گشتی و ژنانی کوردستان به تایبه‌تی ره‌خسا.
یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئیرانیش به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و هه‌له و ده‌رفه‌ته سه‌ر له نوێ تێکۆشانی ئاشکرای خۆی ده‌ست پێکرده‌وه‌و و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا توانی به‌شێکی زۆر له ژنان له ده‌وری خۆی کۆ کاته‌وه . بێ گومان ده‌رفه‌ت و مه‌یدان و بازنه‌ی تێکۆشان له‌و کاتدا له به‌راوردکردن له گه‌ل سه‌رده‌می کۆمار‌دا جیاواز بووه . گۆره‌پانی خه‌بات و تێکۆشانی ژنان به‌ربلاوتر و رادیکالتر بووه . دیاره تێپه‌ر بوونی 33 ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک کاتێکی که‌م نی یه بوۆ گۆرانی عه‌قلییه‌تی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌سه‌ر ناوچه و ولاتێک دا. پێویسته لێره‌دا نه‌خش و پشتیوانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له سازماندان و ته‌شکیلاتی ژنان له بیر نه‌که‌ین که وه‌ک رێبه‌ری بزوتنه‌وی خه‌لکی کوردستان جیگای هیواو هومێدی ژنانی کوردستان بوو . به لاڕێ دابردنی شۆرشی گه‌لانی ئێران و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی نیزامی و مه‌زهه‌بی ئاخوندی بو به هه‌ره‌شه و مه‌ترسێکی گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی ئیران و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان . ئه‌وه ماوه‌ی 28 ساله ژنان له ئێرانی ده‌سه‌لاتدارو دیکتاتۆر دواکه‌وتووی مه‌زهه‌بی به شیوه‌یه‌کی نا ئینسانی و نامرۆڤانه هه‌ڵس وکه‌وتی له گه‌ڵ ده‌کرێ . بێ گومان له ولاتێکی ئاوه کونهپهرهست و دیکتاتۆرو مه‌زهه‌بیدا بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان به گشتی و خه‌بات وتێکۆشانی ئاشکرای یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ریگایه‌کی سه‌خت و دشواری له‌به‌ره‌و وه بو وه‌دیهینانی ئامانجه‌کانی به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێکۆشان دایه و بۆ وه‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌سته‌به‌رکردنی مافی یه‌کسانی و عه‌داله‌ت له نیوان ژن و پیاودا به‌رده‌وام له خه‌بات و تێکۆشان‌دا ده‌مێنیته‌وه .
بژی ئازادی و سه‌رکه‌وێ یه‌کسانی
پیرۆز بێ 61 مین ساڵرۆژی یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له نوروێژ
په‌یامی یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له نوروێژ به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌و نه‌ورۆزی پیرۆزه‌وه
خه‌لکی خه‌باتگێری کوردستان
ژنانی ئازا و خۆراگڕ
لایانگران و ئه‌ندامانی یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران .
به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه و نه‌ورۆز، جێژنی کۆنی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و ده‌سپێکی ساڵی2707 ی کوردی پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان و ژنانی خه‌باتکار و تێکۆشه‌ر ده‌که‌ین . نه‌ورۆز بۆته هیمای رووناکی و ئاشتی و ئازادی به‌سه‌ر جه‌هڵ و تاریکی و نه‌زانین،نه‌ورۆز به‌شیکی گرینگه له ناسنامه و مێژووی کورد . به داخه‌وه گه‌ڵی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان ئه‌م ساڵیش به‌ره‌و پیری نه‌ورۆزه‌و ده‌چێ که به‌رده‌وام رژیمی جه‌هڵ و نه‌زانی ئاخونده‌کان به سه‌ر ولاته‌که‌ماندا زاڵه . دیاره کوماری ئیسلامی له گه‌ڵ هه‌موو داب و نه‌ریت و جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی دا دژایه‌تی ده‌کا . به‌لام خه‌ڵکی خوراگری کوردستان به بێ ترس به‌ره‌و پێشوازی نه‌ورۆز ده‌چن ، وه به شادی و خۆشی و هه‌ڵپه‌رکێ نوی بوونه‌وی ساڵ له ئامێز ده‌گرن ، جێژنی نه‌ورۆز ده‌که‌ن به ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و به کردنه‌وی ئاگر و هه‌ڵکردنی ئالای کوردستان ده‌ژایه‌تی و بێزاری خۆیان له گه‌ل کۆماری ئێسلامی دووپات ده‌که‌نه‌وه .
جارێکی دیکه ئێمه یه‌کێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له ولاتی نورویژ، به بونه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ده‌سپێکی ساڵی 2707 ی کوردی ، پڕ به دڵ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی خوراگری کوردستان ده‌که‌ین . هیوادارین ساڵی تازه ببێت به ساڵیکی پڕ له ده‌سکه‌وت بۆ خه‌ڵکی قاره‌مانی کوردستان و به نه‌مانی رژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی ئێران به‌ره‌و پێشوازی ولاتێکی دیمۆکراتیک و فیدراڵ بڕۆین . که له‌ودا سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران به‌گشتی و گه‌ڵی کورد به تایبه‌تی به مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بگه‌ن و ژن و پیاو له به‌رامبه‌ر یاسادا مافی یه‌کسانیان هه‌بێ.
هه‌ر بژین به شادی و ئازادی و نه‌ورۆزتان پیرۆز.
یه‌کێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له نوروێژ
به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی 8 مارس له شاری ئۆره‌بروو!
ئێواره‌ی رۆژی 10ی مارس، به بۆنه‌ی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان، شه‌وئاهه‌نگێک له لایه‌ن یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به هاوکاری لاوانی دێموکرات بو ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهات که بۆ چه‌ند کاتژمێر بنه‌ماڵه‌کانی له که‌شوو هه‌وایه‌کی پڕ له خۆشه‌ویستی و گهڤهندو شایی و شادی دا، بۆ پیرۆز کردنی جێژنی 8 ی مارس، لێککۆکردهوه.
به‌رنامه‌که به به‌خێرهێنانی به‌شداران، له لایه‌ن خوشکی به‌رێز هاوڕێ مه‌نیجه محه‌مه‌دی و سرودی نیشتمانی ئه‌ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکرات که به وردی ئاماژه به خه‌بات و ژیان و گوزه‌ران و مێژوی چالاکیه‌کانی ژنانی کوردستان ده‌کا و هه‌لومه‌رجی ئێستای کۆمه‌ڵگای ئێران و كوردستان که له ژێر چه‌تری دژی ئنسانی ئاخوندی‌دا، كه‌وتۆته به‌ر هێرشو په‌لامارو گرتن ، له لایه‌ن خاتوو مه‌نیجه‌وه پێشکێش کرا. كیژوکورانی دێموکرات، به‌جلوبه‌رگی رازاوه، بۆ جاری دووهه‌م گه‌رانه‌وه
سه‌ر سێن و سرودی جیهانی 8 ی مارسیان پێشکێشی به‌شداران کرد.
پاشان داوا له به‌رێز کاک ئاسۆ سه‌ییاد، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی حدکا ی ئۆره‌بروو کرا که له‌سه‌ر ئه‌م رۆژه مێژوییه بۆ به‌شداران بدوێ. به‌رێزیان به دوور‌و درێژی مێژوی خه‌بات و تێکۆشانی ژنانی له هه‌مووی جیهان، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانی و به‌رابه‌ری و مافی ده‌نگدان و مافی به‌شداری له چاره‌نوسی سیاسی کۆمه‌ڵگادا دوان. هه‌روه‌ها قۆناغه‌کانی جۆراوجۆری خه‌باتی ژنان هه‌م پێش به فه‌رمی بوونی 8 ی مارس و هه‌م دوای ده‌رچوونی ئه‌م بریاره پیرۆزه، هه‌تا بزاڤی فێمێنیستی کۆمه‌لگای ئه‌ورۆ به به‌ڵگه‌و ئه‌سنادی مێژوویی هاتنه به‌ر باس. له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا، کاک ئاسۆ، هاته سه‌ر وه‌زعی ژن له ئێران و کوردستان و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه، له ناو رێزه‌کانی حدکا دا و ئاماژه‌ی به وته‌که‌ی مامۆستای سۆسیال دێموکراسی، شه‌هیدی گه‌وره‌مان دکتور قاسملوو کرد که ده‌فه‌رمووێ خه‌بات له پێناو ئازادی ژناندا، به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له خه‌بات بۆ رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی. هه‌ر له‌و به‌شه‌دا، کاک ئاسۆ، به حه‌ق ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی، ئێمه وه‌ک گه‌لی کورد، یه‌کجار زۆرمان رێگا ماوه، له سه‌ر پاراستن مافی ژناندا، كه بی پێوین، به‌ڵام له به‌راورد له گه‌ل دهراوسێکانماندا، هه‌م له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و هه‌م له سه‌رده‌می ئێستای هه‌رێمی کوردستاندا، به راده‌یه‌کی باش چووینه‌ته پێش و تاراده‌یه‌ک مافی ژنان باشتر ده‌پارێزدرێ.
بێده‌نگی ناو هۆڵکه بۆ گێوراگرتن له باسه‌کان، به ده‌نگی مۆسیقا‌و هه‌ڵپه‌رکێی لاوانی دێموکرات، که به چه‌ند شێوه‌ی جۆراوجۆر پێشکێشی به‌شداران کرا کۆتایی پێهات. ئینجا له لایه‌ن دوو دایکی به‌ته‌مه‌ن به نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته، بۆ زیاتر پیرۆزكردنی جێژنه‌كه گوڵ درا به هه‌موو ژنان و کیژانی به‌شدار له رێوره‌سمه‌دا.
به گوێراگرتنی به‌شداران له ده‌نگی مۆسیقا‌و هه‌ڵپه‌رکێی لاوانی دێموکرات، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن لاوی خۆشه‌ویست ئارمان محه‌مه‌دی، جێژنه‌که، هه‌ر ده‌هات گه‌رمتر ده‌بوو .
ڕێوڕه‌سمه‌كه به هه‌ڵپه‌رکی و گۆرانی هه‌تا نزێک 12ی شه‌وی خایاند و به دهستخۆشیو پیرۆزبایی له یهکتریو له یه‌کییه‌تی ژنان و لاوانی دێموکرات، کۆتایی پێهات.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران- ئۆره‌بروو
10 ی مارسی 2007

به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی 8 ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، له وڵاتی نورویژ، له لایه‌ن یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه له‌م وڵاته

به‌رێوه‌چوونی جیژنی 8مارس رۆژی نیونه‌ته‌وه‌یی ژن له شاری لینشۆپینگ
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه11.3.2007 یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستان به هاوکاری کومیته‌ی دیفاع له دیموکراسی و مافی مرۆڤ، یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئیران/لینشۆپینگ،و هاوکاری و پشتیوانی کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران/لینشۆپینگ ڕۆژی نیونه‌ته‌وه‌ی ژنانیان جیژن گرت. سه‌ره‌تا ئاهه‌نگه‌که به راگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ک بیده‌نگی بۆ ریزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان و ژنانی فیداکار راگیرا. پاشان خوشکه نه‌سرین موحه‌ممه‌دی به‌رپرسی یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستان له شاری لینشۆپینگ به گه‌رمی به خیر هاتنی هه‌موو به‌شدارانی کرد و هیوای شه‌وێکی خۆشی بۆ خۆاستن. دواتر له لاییه‌ن په‌روانه ئه‌لیاسی ئه‌ندامی په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستانی له پیوه‌ندی له گه‌ل رۆژی ژنان پێشکه‌ش کرد. ئه‌کات له لاییه‌ن ئه‌و حیزب و رێکخراوو سهخسانهوه په‌یام به ئه‌و بۆنه‌وه به شیوه‌ی خۆاره‌وه پێشکه‌ش کا.
1. په‌یامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران –کومیته‌ی سوئید له لاییه‌ن کاکه‌برا ئه‌لیاسی
2. په‌یامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-کومیته‌ی لینشۆپینگ له ڵاییهن کاک حاته‌م ئه‌لیاسی
3. په‌یامی کومیته‌ی دیفاع له دیموکراسی و مافی مرۆڤ له لاییه‌ن کاک ئه‌لی ئاس
4. په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له لاییه‌ن کاک مقدم خوسره‌وی
5. کورته باسیک له پیوه‌ندی له گه‌ل رۆژی جیهانی ژن له لهییهن کاک جه‌عفه‌ر مه‌عروفی
شایانی باسه چه‌ندیین کووپله شیعر له ئه‌و یاده‌دا پێشکه‌ش کرا که له خۆاره‌وه کوپلهیهکتان پێشکه‌ش ده‌کریت که له لاییه‌ن کاک مقدم خوسرهویبه زاراوه‌ی گورانی خویندرایه‌وه.
رۆژی ژن
هه‌شت مارس په‌یام یه‌کسانی
رۆژ میهرو وه‌فاو جوانی
رۆژ ژن نازارو عه‌زیز گران
رۆژ وه‌نه‌وشه‌ی شه‌فه‌ق عاشقان
رۆژ فریشتهگهل رووی زه‌وی
رۆژ به‌خشین ئازادی وهزنهیی
رۆژ چرپه‌ی عشق و خه‌نین
رۆژ گۆرانی ئه‌را دوس چرین
رۆژ به‌زم جوان په‌ره‌ستی
رۆژ جهژنناز فروشی
رۆز به‌هار باخ گوڵهیل
رۆژ عه‌تر په‌رچه‌م له‌یل
رۆژ نه‌مام ره‌نج ژن
رۆژ نه‌مان فکر کۆن
رۆژ چراخ عه‌قل ئاشتی
رۆژ مه‌رگ تاریخ قامچی
رۆژ ژن رۆژ دارسنهوهر
رۆژ خوه‌شی دالگهیل رنجبه‌ر
رۆژ هاوار حه‌ق ویژی
رۆژ ئایه‌ت یه‌کسانی
به‌شیکی دیکه‌ی بهرنانهکه ترخان کرابوو بۆ هه‌لپه‌رکی که به‌شداربووان به شادی و ههڵبهرکێ رۆژی ژنانیان پیرۆز کرد. شایانی باسه کچه کوردی به‌هره‌مه‌ند تروسکه خورشیدی به ڤیلۆن دوو پارچه مۆسیقای پیشکه‌ش به به‌شداران کرد.
ئاهه‌نگی پیرۆز کردنی رۆژی ژنان کاتژمێر 9 شه‌و کۆتایی پێی هات.پیویسته بگوتریت زیاتر له 150که‌س له ئه‌و ئاهه‌نگه به‌شداربوو.
حدکا –لینشۆپینگ
یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستان لینشۆپینگ
یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران –لینشۆپینگ
کومیته‌ی دیفاع له دیموکراسی و مافی مرۆڤ

|
| |||
|
21-12-1385 ساعت 2 بعد ازظهر هجدهم اسفند، اتحادیه‌ی زنان دمکرات کردستان ایران ـ کمیتهی مرکز 3 کردستان، اقدام به برگزاری مراسمی جهت گرامی‌داشت 8 مارس، روز جهانی زن نمود، که مسئولان مرکز 3، کلیه‌ی کادر و پیشمرگان و خانوادههایشان و همچنین اعضای حزب ساکن در اربیل، سوران و گرده‌چال و |
| ||
|
نمایندگی کانون ورزش و جوانان بحرکه و نیروهای "زیره‌وانی" در این مراسم حضور یافتند. این مراسم با اجرای سرود ملی "ای رقیب" و اعلام یک دقیقه سکوت جهت گرامی‌داشت یاد شهدای راه آزادی کردستان آغاز شد. سپس پیامهای اتحادیه‌ی زنان، مرکز 3 کردستان، اتحادیه‌ی جوانان دمکرات کردستان ایران، کمیتههای اربیل و سوران اعضای حزب و چندین پیام تبریک قرائت شدند. | |||
|
| |||
"ئه‌رکی هه‌ر رێکخراوێکی شۆرشگێر و ئازادیخوازه که هه‌لی له‌بار بۆ ژنان بره‌خسێنێت که خۆیان پێبگه‌ین و له ناوه‌ندی بریاردان و ریبه‌رایه‌تی شۆرشدا به‌شدار بن. به‌ڵام گه‌یشتن به‌م ئامانجه هه‌وڵ و تێکۆشانی ژنانی رۆشنبیریشی پێویسته و ئه‌وه ئێمه خۆمانین که ده‌بێ بو ده‌سته‌به‌رکردنی مافی خۆمان هه‌موو هێز و هزر و توانای خۆمان وه‌گڕ خه‌ین"

کورتهمیژوویهک سه‌باره‌ت به 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
ئاماده‌کردنی مانشێت نیوز:میژووی هه‌شتی مارس ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساله‌کانی سه‌ده‌ی نوزدهههمی زایینی. له هه‌شتی مارسی سالی 1857 ژنه کرێکاره‌کانی کارخانه‌کانی قۆماش له ئامریکادا ده‌ستیان دایه خه‌بات و چالاکی نواندن.
ناله‌باره بارودۆخی ژین و کار، حه‌قده‌ستی که‌م و ئه‌رکی به‌خێو کردنی زارۆکان و سه‌ره‌رای هه‌مو ئه‌مانه گۆشار و زه‌ختی کۆمه‌لگای پیاوسالار له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا دۆزه‌خێکی ترسێنه‌ریان بۆ ژنانی کرێکار له ئامریکادا خۆلقاندبوو.
ئه‌وان (ژنان) بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌م هه‌موو هه‌لاواردن و ژێرچهپۆکبوونه، رژانه شه‌قامه‌کان و بانگه‌وازیان بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو کرد.هه‌شتی مارسی 1857 ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رخۆدانی ژنگه‌لێک بوو، که هاوکات له گه‌ل وهگهرخرانی چه‌رخه‌کانی مه‌کینه‌ی سه‌رمایه‌داری کێشرابوونه پاناتیهکانی کارکردن له ده‌ره‌وه‌ی مال به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی زیاتر.
هه‌شتی مارس و خه‌باتی ژنانی کرێکار له بیره‌وه‌ری ژنانی ئازادیخوازدا به نه‌مری مایه‌وه و چه‌ندین سال دواتر، له قۆناخێکدا که خه‌باتی ژنان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ماڤه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیان په‌ره‌ی سه‌ندبوو، به بۆنه‌ی نیوسه‌ده ده‌رباز بوون به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ری خوازی هه‌شتی مارسدا، راست له په‌نجایه‌مین سالوه‌گه‌ری ئه‌م روداوه‌دا واته له هه‌شتی مارسی 1907دا رێپێوانێکی گه‌وره‌یان وه‌رێخست.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا واته سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا جولانه‌وی کرێکاری و سوسیالیستی به‌هێزتر له جاران ره‌وتی پێشه‌وه‌چوونی ده‌پێوا، هه‌ر له ره‌وانگه‌ی ئه‌م به‌هێز بوونه‌ی جولانه‌وه‌ی سوسیالیستیه‌وه بوو که ژنان توانیان ببن به به‌شێک له ته‌وانای هێزه چه‌په‌کان.
ژنی ئینقیلابی له ته‌شکیلاتی پارتهچهپهکانی بهرههلهستکاری دنیای سه‌رمایه‌داری ئهودالی وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی خۆی بوو. سوسیالیزم یان هه‌مان بیرۆکه‌ی چه‌پ توانی خزمه‌تێکی زۆر به‌کێشه‌ی ژنان بکات.
فیمینیست هاوپێ له گه‌ل سوسیالیزمدا هه‌نگاوی به‌ره‌و جیهانی بوون هه‌لهێنا و به کرده‌وه ده‌بینین له گه‌ل سه‌رکه‌وتنه‌کانی بلوکی رۆژهه‌لاتدا (شه‌رق) جولانه‌وه‌ی ژنی ئینقیلابیش سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست ده‌هێنا.
به‌لام چه‌پ یان سوسیالیزم چه‌نده توانی زانستیانه له گه‌ل کێشه‌ی ژناندا مامه‌له بکات و ماکنیزمهکانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی لانیکه‌م سه‌باره‌ت به پرسی ژنه‌وه چه‌ند بنه‌مای زانستیان هه‌بوو.
ئایا خوێندنه‌وی ده‌سه‌لاتی کۆمونیستی به‌ده‌وله‌ت بوو، بۆ کێشه‌ی ژن چه‌نده توانی ببێته رێگه چاره‌ی گۆنجاو بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌ریت و یاساکانی جیاوازی دانه‌ر له مابه‌ین ژن و پیاودا ؟
به‌داخه‌وه دوای سه‌رکه‌وتنی ئینقیلابی سووریش و ته‌نانه‌ت دوای هه‌ره‌سهێنانی بنه‌ماکانی ده‌وله‌تی سووریش له شهورهویدا، ئه‌وه‌ی که له بافتی کۆمه‌لایه‌تی ئه‌و وه‌لاتانه که پێکهاتنیان ده‌رئه‌نجامی پارچه‌پارچه‌بوونی شه‌وره‌وی بوو ده‌یبینین، هه‌مان کۆمه‌لگای شه‌رقیه به ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه.
ئه‌وه‌ی که هێشتاکه ئه‌و نه‌ته‌وانه که به‌ده‌یان سال له ژێر به‌یره‌قی سووردا ژیاون توانیویانه نه‌ریته‌کانی خۆیان به چاک و خرابه‌وه بپارێزن. ئه‌وه‌ی که ده‌بینین له‌و چوکه وهلاتانهدا هێشتاکه به زه‌قی ماڤی ژنان پێشل ده‌کرێت، فاکتی ئه‌و راستییه‌یه که ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی گۆنجاو بۆ ده‌ربازبوون له‌م کێشه‌یه که ده‌کرێت به مه‌زنترین کێشه‌ی میژووی هاوچه‌رخ ناوزه‌د بکرێت، ئاماده کردن و پێگه‌یاندنی کۆمه‌لگایه له باری فیکریه‌وه و تا کاتێکیش که کۆمه‌لگا نه‌گاته ئه‌و ئاسته هوشیاریه که وه‌کو زه‌روره‌تێک له به‌رانبه‌ری ژن و پیاو بروانێت ئه‌م کێشه‌یه و کێشه هاوچهشنهکانیشی به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی، یان له باشترین حاله‌تدا به نیوه‌چڵی چاره‌سه‌ر کراوی ده‌مێننه‌وه.
ژن و پیاو دوو بالی پهلهوهرێکن، پێشل کردنی ماڤی ژن هه‌مان شکاندنی بالی فرین و ئافراندنی کۆمه‌لگای ئینسانیه،
بیرۆکه‌ی دیاریکردی رۆژێک به ناوی رۆژی ژنان یه‌که‌م جار له میانه‌ی تێکۆشانی ژناندا بۆ وه‌ده‌س خستنی ماڤی ده‌نگدان له نیویورک هاته کایه‌وه.
سالی 1909 ئامریکا 23ی فیوریه ژنان له رێپێوانێکدا که داوای ماڤی ده‌نگدانی ده‌کرد و هه‌ر بهسداربوانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌یش پێشنیاریان کرد که هه‌موو سالێک ئاخرین یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی فیوریه به سازدانی خۆپیشاندانێک پیرۆز بکه‌ن.
سالێک دواتر واته سالی 1910 له "دووهه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیست"دا ژنه تێکۆشه‌ری ناودار "کلارا زتکین" باسی رۆژێکی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ ژنانی هێنایه گۆرێ.
ژنانی ئۆتریشی رۆژی یه‌که‌می ئاداریان پێشنیار کردبو که له به‌ر ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری هێندێک روداوی میژووی ده‌یتوانی به‌رگریکه‌ر بێت له به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری خه‌باتی ژنان له‌م رۆژه‌دا له لایه‌ن کۆنفرانسه‌وه په‌سه‌ند نه‌کرا.
ژنانی سوسیالیستی ئالمان لایان وابوو ده‌بێت رۆژی جیهانی ژن 19ی مارس بێت، (1848 خه‌لکی ئالمان راپه‌رینیان کرد دژی شای پروس که له 19ی مارسی هه‌مان سالدا شای پروس ناچار کرا پاشه‌کشه بکات و برێک له‌داواکاریه‌کانی خه‌لکی راپه‌ریو بسه‌لمێنێت برێک لهداواکاریهکان خواسته‌کانی ژنان بوون)
دووه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیست رۆژی 19مارسی 1911یان بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌که‌مین بۆنه‌ی رۆژی ژن دیاری کرد و له هه‌مان کاتیش‌دا دیاری کردنی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنیان هێشته‌وه بۆ دانیشتنی داهاتووی خۆیان.
دوابه‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی بریارنامه‌کانی کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیست، سه‌باره‌ت به پرسی دیاریکردنی رۆژی ژن (ته‌شکیلاتی نێونه‌ته‌وه‌یی پارته سوسیالیسته‌کان و جولانه‌وه کرێکاریه‌کان ) پشتیوانی خۆیان له بریارنامهکان ده‌ربری و یه‌که‌مین تهشکیلاتێکیش بوون که ئه‌م رۆژه‌یان به ره‌سمی ناسی.
19ی مارسی 1911 شه‌قامه‌کانی ئالمان ، ئوتریش ، سویس و دانیمارک گۆره‌پانی خۆپیشاندانی به‌رینی ژنانی ماڤخواز بوون. له ئوتریش زیاتر له 30هه‌زار ژن هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ماڤی یه‌کسانیان کرد. رۆژی جیهانی ژن که‌وته به‌ره‌ی دژایه‌تی کردن له‌گه‌ل دابی کۆن و پارێزه‌رانی دابه جیایی دانه‌ره‌کان.پۆلیس هێرشی کرده سه‌ر ژنانی خه‌باتکار و به‌کرده‌وه سه‌لمێندرا که نیزامه کۆنه‌کان هیچ چه‌شنه ئاخافتنێک جگه له زمانی هه‌ره‌شه و به‌ند و ئازاریان نیه بۆ ئاخافتن له گه‌ل ژنان و کێشه‌کانیان.
سالی 1914 سالی هه‌لایسانی شه‌ری جیهانی و سالی ده‌سپێکردنی کۆشتن و وێران کردنی مرۆڤه‌کان و جیهان بوو. بێ گۆمان شهر کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ژنان هه‌بوو، ژنان هه‌ر زوو هه‌ستیان به‌م مه‌ترسیه کرد که شهر و گرفته‌کانی شهر و ئاکامه تاله‌کانی کێشه‌که‌یان و خه‌باته‌که‌یان ده‌خاته په‌راوێزه‌وه، هه‌ر له به‌ر ئه‌م هه‌ست به مه‌ترسی کردنه‌یش بوو که ده‌بینین ژنان له 8ی مارسی 1915 و 1916 دا دروشمی ئه‌سلی خۆپیشاندانه‌کانیان و چالاکیه‌کانیان دژایه‌تی کردن و مه‌حکوم کردنی شهر و شه‌روانان بووه. سیاسه‌ت و ئیستراتیژی ژنانی خه‌باتکار له‌م مه‌قته‌عه زه‌مانیه‌دا ده‌بێته به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندنی خه‌لکی بۆ پشتیوانی نه‌کردن له شه‌رێک که جگه له مالوێرانی هیچ ئاکامێکیتری نابێت.
بێ گۆمان بزوتنه‌وه‌ی ژنانی یه‌کسانی خوازیش نه‌یتوانی له سه‌رده‌می شه‌ردا به‌ته‌واوی یه‌کیه‌تی ریزه‌کانی خۆی بپارێزت و ئه‌و گرینگه‌یش که بزوتنه‌وه‌ی ژنانیش هه‌لقولاوی ناخی گه‌لان بوو ئه‌و ده‌ئه‌نجامه‌ی لێکه‌وته‌وه که له‌یه‌کتر جیابوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی رێکخراوه‌کانی ژنانی به‌دوادا هات.
به‌لام ئه‌م لێک بلاو بوونه‌وانه و ئه‌م جۆره ئینشیعابانه هیچ کات نه‌یانتوانی له مه‌زنی و گه‌وره‌یی رۆژی 8ی مارس و بۆنه‌کانی ئه‌و رۆژه که‌م کاته‌وه. بۆیه ده‌بینین سال به سال ئاهه‌نگه‌کانی 8مارس به‌جۆشتر و پڕخرۆشتر له رابردوو به‌رێوه‌ده‌چن.
زۆرێک له میژوو نوسان راپه‌رینی ژنانی" پێترۆگراد" له 8ی مارسی 1917 دا دژی برسیه‌تی و شهر و تیزاریسم به یه‌که‌مین هاواره‌کانی ئینقیلابی سوور ده‌زانن. کرێکاران به راگه‌یاندنی مانگرتنیان له خواردن پشتیوانیان له راپه‌رینی ژنان کرد و به‌م جۆره رۆژی 8ی مارسی 1917 به رۆژێکی میژووی له میژووی ئینقلابی روسیه‌دا جێ خۆی کرده‌وه.له گه‌ل سه‌رکه‌وتنی ئینقیلانی ئۆکتۆبر ژنانی روسیه توانیان به‌شێکی زۆری ویسته‌کان و داواکاریه‌کان و ماڤهکانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
له‌سالی 1921 "کۆنفرانسی ژنانی ئینتیرناسیونالی سێیه‌می کۆمۆنیستی" له شاری مۆسکۆ به‌رێوه‌چوو، هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌دا بوو که رۆژی هه‌شتی مارس وه‌کو رۆژی جیهانی ژن راگه‌یندرا.کۆنفرانس له گه‌ل راگه‌یاندنی رۆژی 8ی مارس وه‌کو رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن بانگه‌وازیشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی دنیا کرد که راپه‌رن دژی ئه‌و سیستمانه که ماڤهکانیان پێشل ده‌کات.
له‌م قۆناخه‌دا بوو که جولانه‌وه‌ی ژنانی پێشکه‌وتنخواز له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر په‌ره‌یسه‌ند و رۆژی جیهانی ژنیش بووه سه‌مبۆلی یه‌کگرتن و یه‌کده‌نگ بوونی ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
له نیوه‌کانی ده‌یه‌ی 1930دا جیهان به‌ره‌و هه‌لدێری شه‌رێکی تر هه‌نگاوی ههلدههێنایهوه. به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌کانی رۆژی جیهانی ژن له‌و وهلاتانهدا که فاشیزم خاوه‌نی ده‌سه‌لات بوو، به فه‌رمی قه‌ده‌غه کرا.به‌لام له گه‌ل قه‌ده‌غه‌کرانی بۆنه‌کانی 8مارس ده‌بینین له سالی1936دا ژنانی ئالمانی له بێرلین خۆپیشاندان ده‌که‌ن.له هه‌مان رۆژدا ژنانی ئیسپانیایش له مادرید 8مارس به رێکخستنی خۆپیشاندانێک پیرۆز ده‌که‌ن و به‌ده‌یان هه‌زار ژن دروشمی "ئازادی و ئاشتی" ئه‌لێنه‌وه.
له میانه‌ی شه‌ری دووه‌می جیهانی به‌کرده‌وه ده‌بینین که ژنان به که‌لک وه‌رگرتن له پشتیوانی وه‌لاتانی بلوکی کۆمۆنیستی و به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زمونه‌کانی پێشویان ده‌توانن جولانهوهکهیان له په‌راوێز کران رزگار بکه‌ن و به کرده‌وه له ساله‌کانی شه‌ردا هه‌تاکو کۆتایی له به‌ره‌ی دژی فاشیزمدا هه‌ول ئه‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان.
له ده‌سپێکی ده‌یه‌ی 60زاینی‌دا ده‌بینین که دروشمه‌کان و داواکاریه‌کانی ژنان و ته‌نانه‌ت رێکخراوه‌کانیشیان روو له زیاد بوون ده‌که‌ن. ژن ئێتر خۆی و خه‌باته‌که‌ی سه‌پاندووه بۆیه شلگیرانهتر و لێبراوانه‌تر له جاران به‌ره‌و رووی جیهانی جیاوازیدانهر ده‌بێته‌وه.
له‌م سالانهدایه که ژنان به کرده‌وه دژی سیاسه‌ته‌کانی کلیسا ده‌وه‌ستنه‌وه و به ئاشکرا به‌ر ههلهستی بیرۆکه‌ی پیاوسالاری و لایه‌نگرانی ده‌بنه‌وه. له ئوروپا و ئامریکا ژنان داوای ' ماڤی جیابوونه‌وه(طلاق)، ماڤی له‌باربردنی جنین، دابین کردنی پیشه و قه‌ده‌غه کرانی ئازاری جینسی و که‌م کردنه‌وه‌ی ساعه‌تی کار ده‌که‌ن که به نوێگه‌رایی یان تازه‌گه‌رایی له داواکاریه‌کانیان باسی لێوه ده‌کردرێت.
ئه‌م جولانه‌وه‌یه توانی له چه‌ند بوارێک‌دا هه‌نگاوی باش هه‌لێنێته‌وه و بگره ده‌سکه‌وتی باشیش له ئامریکا و ئوروپادا وه‌ده‌س بخات.
له سالی 1975 رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆژی 8ی مارسی وه‌کو رۆژی جیهانی ژن به ره‌سمی ناسی. ئه‌م به‌ره‌سمی دانپێدانانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو بۆ ژنانی جیهان، به‌لام هێزه چه‌په‌کان یان تۆندهاژوهکان ئه‌م به‌ره‌سمی ناسینه‌یان به تهرفهندێکی سیاسی زانی. چه‌په‌کان لایان وابوو که ده‌سه‌لاته دیکتاتۆره‌کان لهمۆ به‌دوا ده‌ستیان ئاوالا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌شتی مارس و بۆنه‌کانی ئه‌م رۆژه جیهانیه ده‌سته‌مۆ بکه‌ن و به‌رێکخستنی کهرنهوالگهلێک له که‌سانی سه‌ربه ده‌سه‌لات له گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئه‌م رۆژه که‌م که‌نه‌وه و ئامانجه‌کانیشی به‌لارێدا به‌رن.
ئه‌م پێشوهقت قه‌زاوه‌ت کردنه‌ی ئه‌و هێزانه به‌داخه‌وه له هێندێک شوێنی جیهاندا به‌راست وه‌رگه‌را، به‌لام به تێپه‌ر بوونی ساله‌کان و له‌سایه‌ی پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤایه‌تیه‌وه و ئاسانبوونهوهی یه‌کتر بینینه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین که هیچ یه‌ک له‌و ده‌سه‌لاته دیکتاتوریانه نه‌یانتوانی تا سه‌ر رۆژی هه‌شتی مارس و جولانه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان بێده‌نگ راگرن.
دوابه‌دوای ساله‌کانی 1970 که هاوکاته له گه‌ل گه‌شه‌سه‌ندی دنیای رژئاوا له باری سه‌نعه‌تی و تێکنۆلۆژیهوه. له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ولدانی وه‌لاتانی پێشکه‌وتوو بۆ ده‌ستداگرتن به‌سه‌ر بازاره‌کانی وه‌لاتانی جیهانی سێیه‌مدا و گه‌رانیان بۆ شارۆ کردنی که‌ره‌ستی خاو بۆ پێخۆری ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانیان هه‌موو پێکه‌وه ره‌خسێنه‌ری بواری زیاتر خۆ وه‌ده‌رخستنی ژنیان له کۆمه‌لگا دواکهوتوهکانیشدا ره‌خساندووه.
نه‌هاکه لهوهلاتانی ئافریقایی و ئاسیایی و ئامریکای لاتیندا شاهیدی نفوزێکی زۆر ژنی کرێکارین. بێ گۆمان هاتنه‌ده‌ری ژن له چوارچێوه‌ی مال و کارکردنی هاوشانی پیاو به هه‌موو کهموکۆریهکانیهوه که ده‌یبینین خۆی له خۆیدا ههنگاوێکی به‌ره‌وپێشه بۆ ژنان و مزگێنیده‌ری دوارۆژێکی باشتره.


محل تجمع مقابل دانشگاه به طرف پارک دانشجو
ساعت ۴:۳۰ ٬ پنجشنبه ۱۷ اسفند ۸۵

ئاهه‌نگی 8 ی مارس و نه‌وڕۆز له شاری ڤێستڕۆس
ئاهه‌نگی 8ی مارس له نۆ‌رویژ 20070310
![]() | ||
|

ئاهه‌نگی 8ی مارس له فالون 20070310
آزادی، برابری هشت مارس جهانی
نه حجاب٬ نه جنگ٬ نه بمب
زنده باد هشت مارس روز جهاني زن
زنده باد آزادی زن
حجاب نه
آپارتاید جنسی نه
تبعیض جنسی نه
زنان، حجاب را بردارید
زنداني سياسي آزاد بايد گردد
دختر جوان محکوم به اعدام دچار شوک شده و قادر به تکلم نیست
ژنێک له که‌رکووک به هۆی ده‌ستدرێژی ژیانی له ده‌ستدا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی كه‌ركوك ڕاگه‌یاند، كه سه‌عات 10ی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه، چه‌ند که‌س له نزیك گه‌راجی سلێمانی-كه‌ركوك، ده‌ستڕێژی له ژنێک ده‌که‌ن، كه له ئه‌نجامدا ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
زانرا ناوی ژنه‌که نازه‌نین محه‌مه‌د عه‌لییه. سه‌رچاوه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی ڕوواوه‌كه و هۆكاره‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
تشدید اقدامات سرکوبگرانه علیه زنان به بهانه "بدحجابی"
پاسدار محمد رويانيان رئيس پليس راهنمايي و رانندگي جمهوری اسلامی گفت در صورتي که رانندهاي مظهر فساد ظاهري بوده، به گونه‌اي که بيحجاب باشد، نیروی انتظامی اجازه برخورد و اخذ گواهينامه وي را دارد.
وی گفت مردم فکر مي‌کنند پليس راهنمايي و رانندگي اجازه برخورد با رانندگان مظهر فساد را ندارند. در صورتي که ما پليس هستيم و وظيفه اصلي ما کنترل امنيت عمومي و ايمني شهروندان است؛ به همين لحاظ با راننده گان داراي رفتارهاي زننده و زشت، رانندگان خانم که حجاب درستي ندارند و يا رانندگان مست، برخورد جدي داريم.
وي يادآور شد مطابق قانون، گواهينامه اين رانندگان متخلف اخذ و جهت پيگيري مراحل قانوني به مراکز مبارزه با مفاسد اجتماعي ناجا تحويل داده مي‌شود.
خبرگزاری حکومتی مهر
